بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید عەممار حەکیم» ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: نابێ بەرپرسایەتیی ناکۆکیی سیاسی لە وڵات بخرێتە ئەستۆی مەرجەعییەتی باڵای دینیی عێراق، بەڵکو بەرپرسی ئەم دۆخە، ڕەوتە سیاسییەکانن کە دەتوانن با ھاوبیروڕایی لە نێوان خۆیان ڕێگای دەرباز بوون لە چەقبەستوویی سیاسیی ئێستا بدۆزنەوە.
عەممار حەکیم جەختی کرد: مەرجەعییەتی باڵای دینی ھەروەھا پارێزەری بەرژەوەندیی گشتیی وڵات و خەڵکە.
ئەمە یەکەم دژایەتیی ئاشکرای ڕابەرێکی سیاسیی شێعەی عێراقە لەگەڵ خۆ تێگەیاندنی مەرجەعییەتی باڵای دینی لە پرسی چەقبەستوویی سیاسی و ناکۆکیی سیاسیی ئێستای نێوان لایەنە دەستەڵاتدارەکانی وڵات دا.
342/